بەخێربێن بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە کوردستان
بابەتەکانی بەرەوپێشبردنی پەروەردەی کوردستان کار لەسەر باشترکردنی ئایندەی پەروەردەوەی کوردستان دەکات. ئەم پلاتفۆرمە شوێنێکە بۆ هاوبەشکردنی نووسین و لێکۆڵینەوە و بیرۆکەی ئەو کەسانەی کە گرنگی بە بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەن.
من دەستم بەم پڕۆژەیە کردووە چونکە دەمەوێت چارەسەری ئەو ئاستەنگانە بکەم کە لە سیستەمی پەروەردەکەماندان. لێرەدا، چیرۆک و هەوڵەکانی پەروەردەکاران و خوێندکاران و ئەندامانی کۆمەڵگا دەبینیتەوە. ئامانجمان دروستکردنی کەشێکە کە بتوانین ئیلهام بەخش بین بۆ یەکتر و پێکەوە کار بکەین کە ئەزموونی فێرکرن لەگەڵ یەکتردا بەشبکەین .
با پێکەوە هەوڵبدەین بۆ باشترکردنی دەرفەتەکانی خوێندن و بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ منداڵانی کوردستان.
لەگەڵمان بن بۆ دروستکردنی جیاوازی
ئایا تۆ ئارەزومەندی باشترکردنی خوێندنیت لە کوردستاندا؟ ئێمە پێشوازی لە بەشدارییەکانی پەروەردەکاران، خوێندکاران و ئەندامانی کۆمەڵگا دەکەین کە دەیانەوێت تێڕوانین و لێکۆڵینەوە و بیرۆکەکانیان لەم پلاتفۆرمەدا باس بکەن. جا هەر بابەتێک، یان لێکۆڵینەوەیەک، یان تەنها چیرۆکێکت هەبێت بۆ گێڕانەوە، بەرز دەینرخێنین.
بەشداریکردنت بۆ ئێمە زۆر گرنگە: بە پێشکەشکردنی کارەکانت خۆبەخشانە، یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ پشتگیریکردنی بەرەوپێشبردنی پەروەردەی کوردستان. پێکەوە دەتوانین ئیلهام بەخش بین بۆ گۆڕانکاری و کۆمەڵگاکەمان بەهێز بکەین.
[ ashna.othman22@gmail.com کارەکەت پێشکەش بکە لە ڕێگای ]